جێبەجێکردنى قۆناغى دووەمى ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ڕادەگیرێت

لڤین:

ئەمڕۆ دووشەممە ( ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ) عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە،” ساڵ و نیوێکە ھیچ برە پارەو تەمویلێک بۆ پڕۆژەکە خەرج نەکراوە و جێبەجێکردنى قۆناغى دووەمى ڕادەگیرێت”.

سەبارەت بەڕێژەی جێبەچی کراوی پرۆژەکە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان، ڕونیکردووەتەوە،” لەئێستادا ( ٥٣%‏ ) پڕۆژەکە تەواو بووە، بەڵام بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی تەرخانکراو کارکردن لە پڕۆژەکە زۆر بە سستی بەرێوەدەچێت”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان باسى لەوەشکردوە،” لەڕێگەی خۆیان و ئیدارەی گەرمیانەوە داوای چارەسەرکردنی بەپەلەیان کردووە و ھەشتا ملیار دینار بۆ کۆی پڕۆژەکە داواکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button