فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی

دەسەڵات خەریکی هەڵوەشاندنی خێزان و ڕووخاندنی کۆمەڵگەیە

لڤین:

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی، لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە” چەند ڕۆژێکە شارەکانی هەرێمی کوردستان نوقمی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێنە، لە کوشتن و خۆکوشتنەوە بیگرە تا سوکایەتی بە قورئان و شکاندنی سنورەکانی ئادابی گشتیی کۆمەڵگە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” ئەو هەموو تاوانی کوشتن و خۆکوشتنەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمارکران و ئەو بێباکی و خەمساردی و پشتگوێخستنەی دەسەڵاتیش لەبەرامبەریدا پێمان دەڵێت “ئێمە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێکمان هەیە کە هیچ ویژدانێکی ئینسانییەتی نەماوە و خۆی و حاشیەکەی سەلامەت بن، کۆمەڵگە ئاو بیبا و ئاگر بیسوتێنێت هیچ خەمی نیە و ڕەنگە بە بەرژەوەندی خۆشی بزانێت” .

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:.

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی

لە پەرلەمانی کوردستان

“دەسەڵات خەریکی هەڵوەشاندنی خێزان و ڕووخاندنی کۆمەڵگەیە”

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

چەند ڕۆژێکە شارەکانی هەرێمی کوردستان نوقمی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێنە، لە کوشتن و خۆکوشتنەوە بیگرە تا سوکایەتی بە قورئان و شکاندنی سنورەکانی ئادابی گشتیی کۆمەڵگە !

بەرپرسیاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا تەنها دەسەڵات و حکومەتە، ئەمە حاڵەتێکی گشتییە بۆ هەموو وڵات و میللەتێک . جا ئەگەر تایبەتی بکەینەوە بە هەرێمی کوردستان ئەوە چاکتر واقیعەکە دەزانین و تێدەگەین کە دەسەڵاتێکی گەندەڵی ستەمکار کە خەمی ئەوەڵ و ئەخیری برسیکردنی خەڵک و تێرکردنی ورگ و پڕکردنی گیرفانی خۆیانە، چۆن خەریکی ڕووخاندنی بناغەی خێزان و لە ڕێی خێزانیشەوە لەبەریەکهەڵوەشانی کۆمەڵگەیە !

دوو شت دەبنە هۆی ئەوەی دەسەڵات سڵ لە ئەنجامدانی تاوان بکاتەوە و بەسۆز و بەزەیی بێت بەرامبەر خەڵکی خۆی ئەویش (دین و ویژدان)ـە !

ئەو هەموو تاوانی کوشتن و خۆکوشتنەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمارکران و ئەو بێباکی و خەمساردی و پشتگوێخستنەی دەسەڵاتیش لەبەرامبەریدا پێمان دەڵێت “ئێمە دەسەڵات و دەسەڵاتدارێکمان هەیە کە هیچ ویژدانێکی ئینسانییەتی نەماوە و خۆی و حاشیەکەی سەلامەت بن، کۆمەڵگە ئاو بیبا و ئاگر بیسوتێنێت هیچ خەمی نیە و ڕەنگە بە بەرژەوەندی خۆشی بزانێت” .

دڕاندنی قورئان لە هەولێر کە ئەوپەڕی دەستدرێژی و سوکایەتییە بۆسەر پیرۆزترینی پیرۆزییەکانی میللەتی مسوڵمانی ئێمە لە هەولێر و، خۆڕوتکردنەوە و سەماکردنی دوو موراهیقی پەروەردەنەکراو لەبەرچاوی خەڵک و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە قەرەباڵغترینی شوێنی شار، ئاماژەیە بۆئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ بێویژدانییەکەی، بە پلان و پیلان لە هەوڵی بریندارکردنی شعوری مسوڵمانان و شکاندنی ئەو سنورانەیە کە خوای گەورە قەدەغەی کردوون !

هەریەک لەم دوو سیفاتە بنەمای ستەمکارین و سوننەتی خوای گەورەش وایە کە ئیدامە بە دەسەڵاتێک نادات کە ستەمکار بێت ئەگەرچی دەسەڵاتێکی ئیسلامییش بێت !

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی

٢٤ ی نیسانی ٢٠٢١

هەولێر

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button