دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تاوانبارێکی راگەیاند

لڤین:

بەپێی راگەیاندراوێک، کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە دژەتیرۆری کوردستان، ڕایگەیاندووە “دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار ( ڕێوان ئەکرەم ئەحمەد )، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن”.

سەبارەت بە تاوانبار لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە “پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزەش هەردەم چاوکراوەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button