بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر

کوڕێک لەلایەن باوکیەوە بە فیشەک کوژرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیس بووک ڕایگەیاند” ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر، ڕووداوێکی کوشتن ڕوویداوە، کە کەسێک بە ناوی (سۆران.م.ص) لەلایەن باوکیەوە کوژراوە”.

پۆلیسی هەولێر، لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە ئەوە داوە” دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button