ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نى و ڕاگه‌یاندنى هێزی پاراستنى گه‌ل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

ئەمڕۆ ( شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نى و ڕاگه‌یاندنى هێزی پاراستنى گه‌ل باڵى سه‌ربازى ( په‌كه‌كه‌ ) ڕایگه‌یاندووە، ئەمڕۆ له‌هه‌رێمى مه‌تینان و ئاڤاشین و زاپ توركیا ده‌ستى كردووه‌ به‌هێرشێكى به‌ربڵاو هه‌وڵى دابه‌زاندنى هێز ده‌دات به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانمانه‌وه‌ رووبه‌ڕوى ڕێگرى مێژوویی ده‌بێته‌وه‌”.

له‌به‌شێكى ترى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووە” دواى بۆردومانێكى سه‌خت سوپاى توركیا له‌ گردی زه‌ندور هێزى دابه‌زاند و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ باره‌گا سه‌ربازییه‌كانى توركیا له‌سه‌ر سنور به‌ سه‌ختى ناوچه‌ى سنورى تۆپباران كرد بۆ هاوكارى فڕۆكه‌ و هیلیكۆپته‌ره‌كانیان له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هێرشه‌ سه‌خته‌ گه‌ریلاكانمان بێ زیانن”.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كی ( هەپەگە ) دا هاتووە” له‌ ناوچه‌كانى چه‌مچۆ و سیدا وه‌رخه‌لێ كونشكاین و زاپ و مامڕه‌شۆ و قارتاش و باسیا و گردی سۆر و مه‌رڤانۆ و ئاریس فارس توركیا هێرشى كردوه‌، هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت: له‌ گردی مامڕه‌شۆیی گه‌ریلاكانمان زیانێكى زۆریان به‌ سوپا گه‌یاندو ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رباز كوژران و هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت 23ى نیسان هێزى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال هێرشێكى ئاسمانیان كردۆته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى سه‌ربازی توركیا له‌ چه‌لێى جۆله‌مێرگ و تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون به‌ڵام چالاكیه‌ ئاسمانیه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبووه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button