بەهۆی ڕێگرییەکانی بازگەیەکی پارتی کۆرپەیەکی دیکەی کامپی پەنابەرانی مەخمور گیانی لەدەستدا

لڤین:

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژ نیوز، دایکێکی دووگیان بەناوی ( کەوێ پیران ) لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، پێویستبوو ئەمڕۆ نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، تا منداڵەکەی بە سەلامەتیی لەدایک ببێت، شەوی ڕابردووش فشاری خوێنی بەرزبوەوە و کەسوکارەکەی هەوڵیاندا بیگەیەننە نەخۆشخانە لە هەولێر، بەڵام لە بازگەی پەدەکە ڕێگریی لێکرا”.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە، ئاسایشی بازگەکە بە خێزانەکەیەن ڕاگەیاندووە” کە نابێت ئۆتۆمبێلی کامپەکە بچێتە ناو هەولێر”.

هەروەها هاتووە” کەسوکارەکەی’کەوێ’، لەناو شارۆچکەی مەخمور ئۆتۆمبێلێک پەیدا دەکەن، بەڵام ئەمجارەیان لە بازگەی پێش چوونە ناو هەولێر ڕێگرییان لێدەکەن و پێیان دەڵێن، پێویستە بە ئامبوڵانس بیهێنن، بە ناچاریی دەگەڕێنەوە بۆ مەخمور”.

کەسوکاری ژنەکە ئاماژەیان بەوەیشداوە” کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانە، هیچ شوێنێکی فەرمیی نییە و کەس خۆی بە بە برپرسیار نابینێت، تاکو ئۆتۆمبێلی نەخۆشخانەیان بۆ دابین بکات، بە ناچاریی ڕوو لە گیارە دەکەن، بەڵام بەهۆی درەنگ کەوتنەوە، کۆرپەکە گیان لەدەست دەدات”.

جێگای ئاماژەیە لە ١٧ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٩-وە، پەدەکە گەمارۆی خستوەتە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی و ڕێگای هاتووچۆکردن بۆ ناو کامپەکە نادات.

بەهۆی ئەو رێگرییانەوە، هەتاکو ئێستا هەشت دایک کۆرپەکانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی دەیان کرێکار پێشتر لەناو هەولێر کاریان دەکرد، ڕێگایان پێنادرێت بچنەوە سەر کارەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button