بە ڤیدیۆ...

شەڕی قامیشلۆ بەردەوامە و ئاسایشی ڕۆژئاوا دوو شوێنیان کۆنترۆڵکرد

لڤین:

شەڕ لە قامیشلۆ بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان دوو شوێنیان کۆنترۆڵکرد کە چکدارەکان هێرشیان لێوەدەکرد.

ئاژانسی هاوارنیوز، بڵاویکردەوە پێشڕەویی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە گەڕەکی تەی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچیوەیەشدا دوو شوێنی هێرش کردنی چەکدارەکانی “بەرگریی نیشتیمانی” سەر بە ڕژێمی سوریایان کۆنترۆڵ کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، خوێندنگای فازیل حەسەن، لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی تەی و خوێندنگای بن سینا، کە چەکدارەکانی سەربە ڕژێمی سوریا لێیەوە هێرشیان ئەنجامدەدا، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کۆنترۆڵ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی ئاسایش، بەردەوامن لە پاکردنەوەی گەڕەکی تەی لە چەکدارەکانی “بەرگریی نیشتیمانی” سەر بە ڕژێمی سوریا و لە ئێستادا لە کۆڵانی خەولە بنت ئەزهەر بەرەو پێشوەدەڕۆن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button