گۆڕانکارى بەسەر رێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆدا دێت

لڤین:

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” لە هەفتەى کۆتایى مانگى رەمەزاند رێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆ گۆڕانکارى بەسەردا دێت”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وەزیری تەندروستی عێراق، ئاماژەی بەوەداوە کە ” تاکوئێستاش هاوڵاتیان کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنى رێوشوێنەکانى خۆپارێزى و بەردەوامن لە بەکارنەهێنانى ماسک و ئەنجامدانى کۆڕ و کۆبونەوە و دروستکردنى قەرەباڵغى”.

لە کۆتای لێدوانەکەیدا، حەسەن تەمیمى، ڕایگەیاندووە” دواى جەژنى رەمەزان پێداچونەوە بە رێوشوێنەکانى خۆپارێزیدا دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button