دۆخی رۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان لە پاشەکشە و پشێوییەکی زۆردایە

لڤین:

ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنن” وێڕای پیرۆزبایی لە خۆمان و ھەموو ڕۆژنامەنوسانی کورد لەسەرانسەری جیھان، دەمانەوێت لەم یادە پڕشکۆیەدا جەختبکەینەوە لەسەر ئەوەی دۆخی رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستان لە پاشەکشە و پشێوییەکی زۆردایە”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لەم یادەدا ئێمە وەک نوێنەرایەتی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس کە لە ساڵی ۲۰۰۹ ەوە لە سنوری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان فۆڕمی پێدانی زەویمان پڕکردۆتەوە، ڕایدەگەیەنین بەداخەوە تا ئەم ساتەش دوای ۱۲ ساڵ ھەر لەچاوەڕوانی وەرگرتنی زەویداین، و ئێمە دەمانەوێت ئەو دەنگەی چەندین ساڵە کەس گوێی لێناگرێت ئەمڕۆ بڵێین ئیدی بەسە و چیتر مافەکانمان پشتگوێ مەخەن، و وەرگرتنی زەوی یەکێکە لەمافە سەرەتاییەکانمان وەکو ھەر چین وتوێژێکی دیکەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی

بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،

پارێزگاری سلێمانی ،

نەقیب و ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان،

ئێمە ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی لە یادی ۱۲۳ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، وێڕای پیرۆزبایی لە خۆمان و ھەموو ڕۆژنامەنوسانی کورد لەسەرانسەری جیھان، دەمانەوێت لەم یادە پڕشکۆیەدا جەختبکەینەوە لەسەر ئەوەی دۆخی رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستان لە پاشەکشە و پشێوییەکی زۆردایە ھاوکات جەختدەکەینەوە با ئازادی کاری میدیایی و ڕادەربڕین فەراھەم بکرێت و چیتر ڕۆژنامەنووسان بەپاساوی سیاسی و بەدەر لەفەرمانی دادگاکان دەستگیرنەکرێن، وژیانێکی شایستە بۆ ڕۆژنامەنووسان دابینبکرێت.

ھەر لەم یادەدا ئێمە وەک نوێنەرایەتی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس کە لە ساڵی ۲۰۰۹ ەوە لە سنوری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان فۆڕمی پێدانی زەویمان پڕکردۆتەوە، ڕایدەگەیەنین بەداخەوە تا ئەم ساتەش دوای ۱۲ ساڵ ھەر لەچاوەڕوانی وەرگرتنی زەویداین، و ئێمە دەمانەوێت ئەو دەنگەی چەندین ساڵە کەس گوێی لێناگرێت ئەمڕۆ بڵێین ئیدی بەسە و چیتر مافەکانمان پشتگوێ مەخەن، و وەرگرتنی زەوی یەکێکە لەمافە سەرەتاییەکانمان وەکو ھەر چین وتوێژێکی دیکەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان.

بەڕێزان، ئێمە چەندین جار لەگەڵ لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەنجومەنی سەندیکا و خودی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسان، و ڕاوێژکارێکی ئەنجومەنی وەزیران دانیشتن و گفتوگۆمان کردوە و ئەوان ھەمیشە پشتیوانی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕیوە، بەڵام دوای ۱۲ ساڵ ئێمە ھەر لەچاوەڕوانیداین و بەداخەوە قسەکانیان تەنھا بەڵێنی بێ کردار دەرچووە. ئێمە لەبەدواداچوونی خۆمان بۆمان دەرکەوتووە فۆرمەکانی سنوری سلێمانی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە. یٔێمە سەردانی وەزارەتی شارەوانیمان کردووە لە شاری ھەولێری پایتەخت، بەڵام بەداخەوە لەوێ ئەوەیان پێڕاگەیاندوین کە ئەو فۆڕمانەی ئێمە تێکەڵ بە فۆڕمی کۆی گشتی ھەرێمی کوردستان کراوە، و دواتر پرسی زەوییەکان بە چەقبەستوویی ماونەتەوە و مافی ئێمە لەنێوان پشتگوێخستن و کەمتەرخەمی سەندیکا و وەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیراندا بەنادیاریی و لەچاوەڕوانیدا ماوەتەوە.

ئێمە لێرەوە داوا دەکەین کە ھەرچی زووە کار بکرێت لەسەر پێدانی زەوی یان شوێنی نیشتەجێبوونی شیاو بۆ ڕۆژنامەنوسانی شاری سلێمانی و سەرجەم ڕۆژنامەنوسان لەپارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتایدا داواکارین، ھەریەکە لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی یٔەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بابەتەکە بە ھەند وەربگرن و بێنە سەر خەت تا ئێمەش بتوانین لە وەرگرتنی زەوی یان شوێنی نیشتەجێبوونی شیاو سودمەندبین و لە کرێچێتی رزگارمان ببێت. ئێمە بەردەوامدەبین لە داواکردنی مافی ڕەوای خۆمان و ھەموو ھەوڵێکی مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەدەین بۆ بەدیھێنانی مافەکانمان.

دووبارە پیرۆزبێت یادی ۱۲۳ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی و لەم یادەدا درود و سڵاو لە ڕۆحی بەرزەفڕی شەھیدانی ڕۆژنامەنووس و سەرجەم شەھیدانی کورد و کوردستان.

ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای سلێمانی

۲۲ ی نیسانی ۲۰۲۱

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button