پارتی مەرجی هەیە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك
لڤین:
كەمال كەركوكی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك-گەرمیانی پارتی، بە میدیاکانی حیزبەکەی رایگەیاندووە” پارتی ژمارەیەك مەرجی هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکوک کە بریتین لە دورخستنەوەی هێزە سەربازی و میلیشیایییەکان لەناو شاری کەرکوک، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری شار بۆ پاراستنی لە هەر هەڕەشەیەك، تەسلیمکردنی دۆسیەی ئەمنیی ناوشار بە پۆلیسی شارەکە کە لە پێکهاتە جیاکان پێکدێت، گەڕانەوەی پارتی بۆ بارەگاکانی خۆی بە شێوەیەکی ئازادو بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، گەڕاندنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی کورد و دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی نوێی کورد بۆ شارەکە”.
کەمال کەرکوکی ئاماژەی بەوەداوە” راکان جبوری، پارێزگارێکی ناشەرعیی کەرکوکەو بە شێوەیەکی شۆڤێنیانە مامەڵە لەگەڵ کوردی ئەو شارە دەکات. ئەم مامەڵەکردنەشی بە بەرنامەو پشتگیریی ناوخۆو دەرەکییە بەمەبەستی تێکدانی دیموگرافیای ئەو شارە، ئەو بابەتە بوەتە کێشەیەکی سیاسی”.
بەپێی قسەی كەمال كەركوكی” راکان جبوری زۆر جار داوای کردوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دابنیشێت و کارمان لەگەڵدا بکات، بەڵام ئێمە داواکەیمان ڕەت کردوەتەوە”.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا کەرکوکی ڕایگەیاندووە” ئێمە ئامادە نین گفتوگۆ لەسەر هیچ بابەتێك بکەین بەر لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک. پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ئەو قەزیەیە و دەستبەرداری نابێت تا چارەسەر دەکرێت. جبوری دەبێت دادگایی بکرێت لەسەر ئەو گەندەڵکارییانەی کردونی”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21