بەتۆمەتی تەقەکردن لەکەسێک و بریندارکردنی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاند” مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفیشەک کەسێکی بریندار کردبوو”.

لەبەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تۆمەتبارێک تەقەی لەکەسێک کردو برینداریکردو دواتر ھەڵات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد”.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەداوە” پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ر، پ، ز لەدایکبووی ١٩٩٤) دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبار لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریھێنابو”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٥) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button