هەوڵی دابین کردنی هه‌لومه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال دەدرێت

لڤین:

یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندووە” هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لومه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان”.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان،لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە” تائێستا ( ٣٧٠٦ ) خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕونه‌ته‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی زومار و قه‌زای شه‌نگال”.

لە کۆتایی لێدوانەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە “هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو گونده‌كان بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button