کارمەندێکی ئاسایش دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا خۆی کوشت

لڤین:

کارمەندەکەی ئاسایش ناوی (عەلی حسێن مێرگەسۆری)ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارمەندێکی ئاسایشی گشتی هەولێر، کە لە ماوەی رابردوودا توشی کۆرۆنا بووە و بەوهۆیەوە دۆخی دەرونی تێکچووە، ئەمڕۆ بە چەک خۆی کوشت”

رووداوەکە لە گەڕەکی حەی شوڕتەی شاری هەولێر روویداوە و دواتر تەرمەکەی براوەتەوە بۆ قەزای مێرگەسۆر، سێ کوڕی هەیە و ئەوانیش هەر کارمەندی ئاسایشن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری وێستگە نیوز، مامۆستا سه‌باح محه‌مه‌د ساڵح، وتاربێژى مزگه‌وتى برایان له‌ كه‌لار راگه‌یاندووە” یه‌كێك له‌ كێشه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ورو به‌ریان هاوكارى باش نین به‌نه‌رمى له‌ گه‌ڵیان كێشه‌كانیان بۆ چاره‌ بكه‌ن”.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە” هه‌موومان له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ حاڵى خۆى گوناحباره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوكار نه‌بوین، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌ین، مامۆستایانى ئاینى كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردووه‌، له‌ مزگه‌وته‌كان هه‌وڵى خۆیان هه‌یه‌‌”.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە ماوەی ١٠ رۆژی رابروودا حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێم روویان لە زیادبوون کردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ خراپی دۆخی ئابوری و پەککەوتنی چەندین سێکتەری ژیان کردووە لە هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button