ئاماری پێشێلکاری مافی رۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا

لڤین:

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاماری پێشێلکاری مافی رۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاو کردەوەوە ڕایگایاندووە” پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی له‌ ئێران له‌ ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدایه‌ و رێو شوێن و سنووره‌ یاساییه‌كان له‌مپه‌رن له‌ مه‌ڕ چالاكی ئازادانه‌ی رۆژنامه‌وانی. مێژووی نزیك به‌ ١٨٥ ساڵ رۆژنامه‌وانی له‌ ئێران نیشان ده‌دات كه‌ رۆژنمه‌وانی ئێرانی به‌رده‌وام له‌ ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا بووه‌. به‌ چه‌شنێك رۆژنامه‌وانی ئێرانی ئامراز و باسكی دسه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بووه‌”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٢٧٢٠ هەتا مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ١١ ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دەیان کەسیش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە”.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە”  ٩ ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٠ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و ٩ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button