لەبارەی تاقیكردنەوەكان خوێندنی باڵا بڕیاریدا

لڤین:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕێی نوسراوێكەوە كە ئیمزای د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كراوە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە، ڕایگەیاندووە” پاڵپشت بەپلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ) کە بەبڕیاری ژمارە ( ٧٤ )ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكراوە، پێویستە سەرجەم تاقیكردنەوەكان لەچوارچێوەی رێنماییەكانی تاقیكردنەوەكان بەشێوەی ئاسایی لەناو كامپەسی زانكۆ و پەیمانگەكان و بەپێی ساڵنامەی زانكۆ و پەیمانگەكان ئەنجامبدرێن بەڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button