ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئامانج لە داخستنی درگای خوێندنگەکان نەخوێندەواركردنی ئەم نەوەیەیە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ١٢ی ئەم مانگە رایگەیاند” بڕیاردراوە پڕۆسەی خوێندن بەشێوازی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین لەناوەندەكانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی) قۆناغی ١ ی بنەڕەتی تاوەكو ١١ ی ئامادەیی و پەیمانگەكانی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی پابەندی بەردەوام دەبێت”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئاماژە بەوە دراوبوو” پێش وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزیی ئەگەر هەڵسەنگاندنی تەندروستی رێگابدات خوێندنی ناو پۆل بەشێوازی (تەناوب) دەستپێدەكاتەوە، ئەگەر دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە رێگەی نەدا تەنها تاقیكردنەوەكانی وەرزی ئەنجامدەدرێن لەسەر بنەمای خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین”.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ، لەكۆتا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا رایگەیاند”بەدوداچونی مەیدانیان لەهەریەك لەسلێمانی و هەولێر كردووەو كردوە دەركەوتوە سەرجەم ڕیستۆرانت و كافێ و چایخانەكان كراوەن و قەرەباڵغیەكی زۆر و تێكەڵاویەكی زۆر هەیە و رێنماییەكانی تەندروستیش لەو شوێنانە جێبەجێ ناكرێت، بەڵام لە بەرامبەردا دەرگای خوێندنگە و زانكۆ وپەیمانگەكان داخراون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە” ئامانجێكی تری ئەو كارە ئەوەیە ئەم نەوەیەی ئێستا هەیە سەرقاڵی ئینتەرنێت و سۆسیال میدیاو بەڕۆژ بخەوێت بۆ ئەوەی نەپرژێتە سەر پرسەكانی ئازادی، شەفافیەت و چاكسازی، لەكاتێكدا بەشێك لەبەرپرسە تێرنەخۆرەكان سەرقاڵی قاچاخچێتی و قاییمكردنی شوێن پێی خۆیان بن”.

لەکۆتایدا ئەبوبەكر هەڵەدنی، داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمانیش كرد خۆیان لیژنەیەكی مەیدانی دروست بكەن بۆ بەدواداچوونی راستییەكان و ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لەو ڕوەوە پەیدا بووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button