هۆشداری لە بەرزی پلەی گەرمای ئەم هاوینە دەدرێت

لڤین:

لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوناسی تەکساس لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەژمارەی خۆی ڕایگەیاند”بەداخەوە هەموو ئەو پێشبینیانەی تا ئێستا دەیانبینم بۆ کەش و هەوای هاوینی ئەمساڵ 2021 ئاماژە بە هاتنی هاوینێکی گەرمتر دەکات لە هاوینەکانی پێشتر لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراق و کوردستانی باشوریشەوە”.

کۆمەڵەی گەردوناسی تەکساس، لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەیدا نوسیویەتی “تێکڕای پلەکانی گەرما لەوانەیە چەند پلەیەک بەرزتر بێت لە تێکڕاکانی پلەکانی ساڵانی پێشتر بەتایبەتی لە مانگی پێنج و مانگی شەش و مانگی حەوتی ئەم هاوینە، هیوادارم پێشبینییەکان هەڵەبن و وا دەرنەچن، بەڵام ئەگەری ڕاستی و دروستی ئەو پێشبینییانە زۆرە لەبەر ئەوەی زۆر زانستیانە بەرجەستە دەکرێن”.

ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی گەردوونناسی تەکساس ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ” ساڵی رابردووش لە ٢٩ ی ئەیلول لە پۆستێکدا زانیارییەکانی پێشبینی کردنی دابارینم خستەڕوو بۆ زستان و پێشبینی ووشکە ساڵیم کرد لە ناوچەکانی کوردستان بۆ زستانی ڕابردوو، بەداخەوە پێشبینەکان هاتنە دی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button