ئایا مەسرور بارزانی لەو پەیامە دەگات؟

وەرگیراوە لە فەیسبووکی کەمال چۆمانی

کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و کەنەدا لە هەرێمی کوردستان بە یەک پەیامی هاوبەش کە هەریەکەیان و لای خۆیانەوە بڵاویانکردۆتەوە، بەرگریی لە ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەن.

پەیامەکەیان دەڵێت:

“٢٢ ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیە. ئەڵمانیا/بەڕیتانیا/ئەمریکا/کەنەدا سڵاو و ستایشی ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکات بۆ ئەو ئەرکە گرنگەی کە ئەنجامی دەدەن. میدیای ئازاد کۆڵەکەیەکی بنچینەییە بۆ دیموکراسیەکی سەرکەوتوو.”

ئایا مەسرور بارزانی لەوە تێدەگات؟

ئۆپۆزسیۆن و خەڵکانی رەخنەگریش پێویستە ئەوە باشتر ببینن کە راستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی تا ئێستاش لە عێراق “ئاساییش و سەقامگیریی پێشی دیموکراسیی و ئازادیی بووە،” بەڵام بە هاتنی بایدن و کۆتایی شەڕی داعش، ئەگەریش رێککەوتنی ناوەکیی نێوان ئەمریکا و ئێران جارێکی تر چالاک ببێتەوە، بەدڵنیایی دیموکراسیی و ئازادیی دەبنە یەکێک لە بنەڕەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەگەر نەشبنە بنەڕەتی یەکەم لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە ئاکار و کردەوەکانی مەسرور بارزانیی بێزارە، بەڵام بێگومان هیچ گۆڕانکارییەک دروستنابێت ئەگەر لە ناوخۆ هەوڵەکان بە ئاراستەیەکی دیموکراتیک و یەکگرتو نەبن. ئەمریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و کەنەدا و هەر وڵاتێکی تری دونیاش، هەرچەندە بشیانەوێ دیموکراسیی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بچەسپێت، ئەگەر لە ناوخۆ هەوڵەکان چڕنەبنەوە، ئەوان بۆ هەمیشە لەگەڵ واقیع مامەڵە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button