سەرۆک فراکسیۆنێکی پەرلەمانی عێراق گیانی لەدەستدا

لڤین:
ئەمڕۆ عەدنان هادی ئەسەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.
پێش دوو هەفتە نوسینگەی تایبەتی عەدنان ئەسەدی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندبوو و بەهۆی تێکچوونی بارودۆخیەوە گەیەنرابووە نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر.
ئەسەدی پێشتر وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ چەند ساڵێک کاری کردووە و یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی.