وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی بڵاوكردەوە

لڤین:

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەکانیش مووچەی ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی 21٪ ەوە دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی یەکشەممە بەرواری 2021/4/25 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی 2021 و لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكان دابەش دەكرێن.

بەپێی زانیارییەکان مووچەی ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینی 21٪ ەوە دابەشدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدا کە نرخی نەوت بەرزە و دۆلار بەرامبەر دینار زیادی کردووە و ڕێکەوتنیش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند کراوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button