ژمارەی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مانگێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنرا

لڤین:

ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ناوەندەکە ڕایگەیاند”  لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ، لانیکەم ٦١ حاڵەتی پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا حاڵەتەکانی پێشێلکاری ئاشکرا کردووەو کە بەم شێوەی خوارەوەیە:

کۆڵبەران ١٢ حاڵەت
لەماوەی مانگی رابردوودا ١٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانیان لە دەستداوه‌. دوو کەسیان بە هۆی رووداوی سروشتی و کەسێکیشان بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی تورکیا گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها ئاماژە بەوەیشدراوە” نۆ کۆڵبەر بریندار بوون کە هه‌شت حاڵەتی بە تەقەی راستەوخۆ بووە هێزەکانی ئێران بووە و کۆڵبەرێکش لەلایەن هێزەکانی تورکیا بریندار کراوە”.

حاڵەتەکانی سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە شه‌ش حاڵه‌ت” لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لاینکەم سزای سێدارەی پێنج بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ( ئورمیە و بیرجەند ) جێبەجێ کراوە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە” ئەو پێنج کەسە کە خەڵکی شارەکانی دیواندەرە، ئورمیە و شنۆ بوون بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو”.

هەروەها ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی خەڵکی ئیسلام ئاباد (شاباد) لە پارێزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکییەوە گیانی لە دەست داوە.

حاڵەتی کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین سێ حاڵه‌تە لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم ژنێکی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها، هاووڵاتییەکی خەڵکی رەبەت بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراوە و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ٩٩ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

کرێکاری شه‌ش حاڵەت لەو ماوەیەدا لانیکەم شه‌ش کرێکاری خەڵکی کرماشان، موژژ، سنە و سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە. یەکێک لەو کرێکارانە لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست داوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button