کەی دەتوانین بڵێین ساڵیادی رۆژنامەنووسی کوردی پیرۆزە؟؟

لە هەر وڵاتێکدا تیرۆرو زیندانیکردن بۆ رۆژنامەنووسان بوونی هەبوو، ناکرێت تێیدا جەژن و ساڵیادیی رۆژنامەنووسی و باسی ئازادییە سیاسیی و کەسییەکان بکرێت.
ناشیرینترین دیاردە لەم هەرێمەدا بەلاغ و بەیاننامە پڕ درۆ وساختەکاریی بەرپرسە زاڵمەکانی هەرێمە، لە رۆژیی رۆژنامەگەریی کوردیدا،،
باشترین کارێک لەم رۆژەدا بۆ رۆژنامەنووسان بکرێت سێ خاڵە:
یەکەمیان، بکوژانی هاورێ رۆژنامەنووسەکانمان بدرێنە دادگا و لە عەرشی دەسەڵات بهێنرینە خوارەوە.
دووەمیان، رۆژنامەنووسەکانی هاوڕێمان لە زیندان ئازاد بکرێن.
سێیەمیان، دەزگاکانی راگەیاندن لە دەست سیاسییەکان دەربهێنرێن و بدرێنەوە دەست ئەهلی قەڵەم و کتێب.
هەر کاتێك ئەو سێ خاڵە جێبەجێکران ئەو کاتە دەتوانین، بڵێین ساڵیادیی رۆژنامەنووسی کوردیی پیرۆزە….

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button