یەکێتیی و گۆڕان لە گوێی گادا خەوتوون!

ئەحمەد میرە
پیاوێکی گۆشەگیر
ئەو دەمەی‌ ناوی‌ مەسروور بارزانیی وەک کاندیدی سەرۆکی حکومەتی‌ هەرێمی کوردستان پێشنیازکرا، لە چەند نوسینێکی جیاوازدا مەترسییەکانی‌ ئەم پیاوەمان لەسەر ئایندەی‌ سیاسیی حوکمڕانیی لە هەرێمی کوردستاندا خستەڕوو. مەترسیدارترینیان ئەوە بوو، کە حکومەتێکی هەواڵگریی ترسناک بەڕێوەیە و هۆکاری ئەو دۆخەیش تەنها سەرۆکی حکومەت خۆیەتی، چونکە لە مێژوودا ئەزموونی‌ ئەم جۆرە حکومەتانە تەنها شکستی‌ تەواوەتیی پرۆسەی‌ دیموکراسیی لێکەوتووەتەوە. لەو ماوە کەمەدا، کە ئەو سەرۆکە گۆشەگیرە سەرۆکی کابینەیە، حکومەت لە جاران ئیفلیجتر و ناکاراترە.
ئەگەر لە کابینەکانی‌ پێشوودا بە شێوەیەکی ڕۆتینییش بووبێت، بوار دراوە بە وەزیری حیزبە بەشارەکان پلان و بەرنامەی‌ خۆیان جێبەجێبکەن، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن، کە ئەم پیاوە نەک ڕاوێژ لە ئەندامانی‌ کابیندەکەی‌ وەرناگرێت، تەنانەت ڕێگای‌ دیدار و پەیوەندیی تەلەفونییشیان پێنادات، هۆکاری‌ ئەمەیش بۆ ئەو ترسە زۆرە دەگەڕێتەوە، کە تەواوی‌ ژیانی سیاسیی سەرۆکی حکومەتی‌ تەنیوە. هەرچەندە هەندێک چاودێری سیاسیی ڕاڤەی‌ ئەم جۆرە مامەڵەیەی مەسروور بارزانیی بەو جۆرە دەکەن، کە سەرەتایەکی بەهێزە بۆ تێپەڕاندنی‌ سیماکانی‌ دووئیدارەیی لە هەرێمدا، بەڵام بە هەموو پێودانگەکان ئەم جۆرە مامەڵەیە بنەماکانی‌ لە تاکڕەویی و ئەو حەزە هەواڵگرییانەوە سەرچاوەیانگرتووە، کە تەواوی‌ ژیانی سیاسیی ئەم پیاوەیان داگیرکردووە.
نێچیرڤان و کابینەی‌ نوێ
ململانێی نێوان دوو ئامۆزاکە دەرفەتی گەورەی‌ بۆ هەردوو باڵەکەی‌ ناو پارتیی ڕەخساندووە، کە کەسە نزیکەکانی‌ خۆیان بە پۆستی وەزیریی لەناو حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمدا دابنێن. لە فۆرمی دەرەوەدا کابینەی‌ نۆهەم کەمترین جێپەنجەی‌ نێچیرڤان بارزانیی پێوە دیارە، بۆ قەرەبوکردنەوەی‌ ئەم حاڵەتەیش نێچیرڤان بارزانیی تەواوی‌ دارودەستەکەی‌ لە کابینەی‌ پێشوودا بە پۆستی ڕاوێژکاری‌ باڵا و گەورە و یاریدەدەری‌ سەرۆکی حکومەت دامەزراندووە، کە هەندێکیان پلەکەیان لە پلەی‌ وەزیریی گەلێک گەورەترەو تەنانەت موچەکەیان سێ هێندەی‌ وەزیرێکی حکومەت دەبێت. هەموو ئەو پۆستانەی‌ نێچیرڤان بارزانیی بە دارودەستەکەی‌ بەخشیون لە دەرەوەی‌ پەیکەری‌ سەرۆکایەتیی هەرێمن و تەنها بۆ هێشتنەوەی‌ قورسایی باڵەکەی‌ خۆی لە دەستەڵاتدا ئەو پۆستانەی‌ داتاشیون، ئەمە لە کاتێکدا چەندین پۆستی وەزیریی و سەرۆکی دەستە هەن، کە پشکی یەکێتیی و گۆڕانن، سەرۆکی حکومەت فەرمانی بۆ دەستبەکاربوونیان دەرنکردووەو تەنانەت تا ئێستایش سەرۆکی هەرێم مەرسومی‌ هەرێمیی بۆ جێگرەکانی‌ دەرنەکردووە.
دەتوانین بڵێین ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو کابینەی‌ حکومەتە، کە هەردوو ئامۆزای‌ گەورە و بچووک بە پێی پاراستنی‌ بەرژەوەندیی خۆیان لە نێوان خۆیاندا دابەشیانکردووە…..
٣١ ی‌ ئاب و ١٦ ی‌ ئۆکتۆبەر
بەکورتیی پارتیی بەوپەڕی شانازییەوە ٣١ ی‌ ئابی لە خیانەتەوە لای‌ ئەندامانی‌ خۆی کردە دەستکەوت، بەڵام یەکێتیی زۆر شەرمنانەو لاوازانە 16 ی‌ ئۆکتۆبەری‌ لەسەر خۆی کرد بە ماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button