راپۆرتی دووه‌می یاسای چاكسازی دەنێرێت بۆ پەرلەمان

لڤین:

لە لێدوانێکیدا هێڤیدار ئه‌حمه‌د، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندووە ” حكومه‌تی هه‌رێم  له‌ راپۆرتی یه‌كه‌می یاسای چاكسازیدا نه‌خشه‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی بۆ په‌رله‌مان خسته‌ڕوو”.

هەروەها ئاشکرای کردووە ”به‌ڵام راپۆرتی ئه‌مجاره‌ی ده‌بێت لایه‌نی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ی تیادابێت”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، هێڤیدار، ئاشکرای کردووە” بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا راپۆرتی دووه‌می جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، بۆیه‌ تا راپۆرته‌كه‌ نه‌یاته‌ به‌رده‌م لیژنه‌كه‌یان نازانن چه‌نده‌ له‌ یاساكه‌ جێبه‌جێكراوه‌”.

نزیکەی نۆ مانگە بڕیاری چاکسازی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و پرۆژەکەش، رێکخستەنەوەی سستەمی مووچە و پلە و هەروەها نەهێشتی دوو مووچەیی و سێ مووچەیی لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button