بەبێ لێبڕین مووچەی دوومانگی فەرمانبەرانی فەرمانگەیەک دابەشدەکرێت

لڤین:

بەگوێرەی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی، لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ بە ژمارە ( ٤١٦٤ ) دەرچووە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە ”سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی موچەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بەبێ لێبڕین بۆ هەردو مانگی( ٢ و ٣ ) ی ساڵی ( ٢٠٢١ ).

لە کۆتای نوسراوەکەدا وەڵامی کۆنوسێکی وەزارەتی ناوخۆش دراوەتەوە کە لەچەند خاڵێک پێکهاتوە و ئاماژە بەوەدراوە” جگە لەپرسی موچەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، خاڵەکانی دیکە پەسەندنین لەئێستادا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button