هۆشداری لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوه‌ لە هەڵەبجە دەدرێت

لڤین:

پرۆژەی ستراتیجیی دابینکردنی ئاوی خوارنەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە گوندی هانە ژاڵە لە ساڵی ٢٠١٣ بە بەهای  ( ١٧٤ ) ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای سانگ یۆنگی کۆرییەوە جێبەجێکراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگه‌یاندووە،” چەند ساڵێکە بەرپرسانی ئێران سەرقاڵی دروستکردنی ژماره‌یه‌ك بەنداون لەوانە بەنداوی داریان کە لەئێستادا بەهۆی پڕکردنی ئاو بەنداوەکەوە، ئاستی ئاوی روباری سیروان بەتەواوی دابەزیوە و ئەمەش کاریگەری کردوەتە سەر خاڵەکانی وەرگری ئاو لە پرۆژەی ئاوی هانە ژاڵە کە خۆی لە دو خاڵی وەرگردا دەبینێتەوە”.

لەبارەی هۆکاری تری کەم ئاوی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، ئاشکرای کردووە، ”هۆکارێکی دیكه‌ی کەمبونەوەی ئاوی خواردنەوە لە پرۆژەکانی هەڵەبجە بەهۆی بومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ بوه‌، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاوی بەنداوەکە بەردرایەوە ئەمەش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی ئاو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دروستكردبو “.

لە بەشیکی لێدوانەکەیدا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەوە بۆ هەڵەبە هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە،” لەمساڵدا ئەگەر کێشەکانی کەمئاوی چارەسەر نەکرێت لە مانگی ( ئایار )ەوە ناتوانرێت ئاوی خواردنەوە بۆ هەڵەبجە دابین بکرێت”.

کاوە عەلی ڕایشیگەیاندووە”ئەو مەترسیانەمان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم و عێراق کردوە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی عێراق و هەرێممان لەو مەترسییە ئاگادار کردوەتەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە ئەم پرسه‌یان بە بەرپرسانی ئێران گەیاندوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button