كونسوڵی گشتی یۆنان:

هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی سەقامگیرییە لە ناوچەكە

لڤین:

 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ / ٤ / ٢٠٢١  پێشوازیی لە ستاڤرۆس كریمیس، كۆنسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر كرد و دووپاتیكردەوە كە هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یۆنان دەكات.

لە بەشیکی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئاماژە بەوە دراوە کە، كۆنسوڵی گشتی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی كوردستان، جەختی لەوە كردووەتەوە كە “هەرێمی كوردستان، پێگەیەكی گرنگی هەیە و فاكتەرێكی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا”.

هاوكات ستاڤرۆس كریمیس ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button