بڕیاردرا بە شۆڕکردنەوەی دەستەڵاتەکان بۆ پارێزگاكان

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیارماندا كە دەسەڵاتە ئیدارییەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكانیان لە پارێزگاكان شۆڕبكرێتەوە، بۆ ئەوەی ئیشوكاری هاووڵاتییان خێراتر رابپەڕێنرێت و خزمەتگوزارییەكان بە شێوەیەكی باشتر و خێراتر بگەنە هاووڵاتیان، هەروەك چۆن لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم جەختی لەسەر كراوەتەوە.

لەبەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە لە گەڵ حكومەتی عیراق لە پەیوەندییەكی بەردەوامداین بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو هێرشانەی سەر هەرێمی كوردستان دابنرێت، دووپاتیشی كردەوە كە هەرێم، خوازیاری پەیوەندییەكی باش و دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سوپاسی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپای كرد، بۆ هاوپشتی و پشتیوانیی دەربڕین لەگەڵ هەرێمی كوردستان .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی رێكخستنی پاسەوانی لە هەرێمی كوردستان بە كۆی دەنگ پەسەند كرد”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە بە مەبەستی كارئاسانی و خزمەتكردنی هاووڵاتیان و نەمانی رووتین لە دامودەزگاكانی حكومەت، بڕیارماندا كە دەسەڵاتە ئیدارییەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكانیان لە پارێزگاكان شۆڕبكرێتەوە، بۆ ئەوەی ئیشوكاری هاووڵاتییان خێراتر رابپەڕێنرێت و خزمەتگوزارییەكان بە شێوەیەكی باشتر و خێراتر بگەنە هاووڵاتیان، هەروەك چۆن لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم جەختی لەسەر كراوەتەوە.

پاشان سەرۆك وەزیران، تیشكی خستەسەر دوا پێشهاتەكانی بواری ئەمنی لە هەرێمی كوردستان و ئەنجامی لێكۆڵێنەوەكانی هێرشی ئەم دواییەی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە لە گەڵ حكومەتی عیراق لە پەیوەندییەكی بەردەوامداین بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو هێرشانەی سەر هەرێمی كوردستان دابنرێت، دووپاتیشی كردەوە كە هەرێم، خوازیاری پەیوەندییەكی باش و دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سوپاسی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپای كرد، بۆ هاوپشتی و پشتیوانیی دەربڕین لەگەڵ هەرێمی كوردستان .

ئینجا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ، سەبارەت بەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە گەڵ حكومەتی فیدرالی و جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانی هەردوولا و بەتایبەتی كاراكردنی خاڵە ئەمنییە هاوبەشەكان كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەكان.

لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا رەشید وەزیری پلاندانان، هێڵە گشتییەكانی رەشنووسی یەكەمی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستانیان بۆ ساڵی 2021 بە ژمارە و داتای پێویست لە بوارەكانی ( داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەكان و كورتهێنان ) خستەڕوو، بەڕەچاوكردنی خشتەكانی تەرخانكراوی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 كە رۆژی 12ی نیسان لە رۆژنامەی رەسمی بڵاوكرایەوە، وا بڕیارە، پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم، لە نزیكترین دەرفەتدا رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

ئینجا رەشنووسی هەر دوو پڕۆژە یاسای ( هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە ( 22) ی ساڵی 2011 بە ئاڕاستەی باشتركردنی ژیان وگوزەرانی ئەم توێژەی كۆمەڵ وهەروەها ( پڕۆژە یاسای بەركاركردنی رەسمی پولی عێراقی ژمارە ( 71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان خرانەڕوو و هەردوو پڕۆژەكە، بە كۆی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كران.

لە بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، هەر لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی رێكخستنی پاسەوانی لە هەرێمی كوردستان بە كۆی دەنگ پەسەند كرد، بە ئاراستەی چاكسازیی لەم بوارەدا و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بە جێبەجێكردنی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button