دەربەندیخان لەبەردەم کارەساتێکی تەندروستیدایە

لڤین:

عەلی حمەصاڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند” ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبوەو مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە شێرپەنجە”.

لەبەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ”پاشماوەی پاڵاوگەو گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆو سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە”.

ئەندامەکەی پەرلەمان ئاشکرای کردووە” شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتیان دابەشدەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروستدەکات”.

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە” پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە ٤٠٪‏ تەواوبوە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button