سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک پڕۆژەی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

لڤین:

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، کە مستەفا کازمی سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی کردووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی دەستەکە بووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی سەردانەکەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوە ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی کە تا ئێستا لەنێوان ( ٠٪ تا ٣٥٪ )  جێبەجێکراون کە ژمارەیەن ١١٢٨ پڕۆژەیە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیران بڕیاریداوە لەوەی دەبێت پابەندی ھەبێت بە جێبەجێکردنی ماددەی ( ٢٨ )ی یاسای وەبەرھێنان و دەبێت دەستەی نیشتمانیی بۆ وەبەرھێنان بەداواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە بکات.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، کە مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، ھۆشداری ئەوەی داوە کە ھەر وەبەرھێنەرێک لە وادەی خۆیدا پڕۆژەکەی تەواو نەکات، ئەوا مۆڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی لێدەسێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button