وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە بارەی لێبڕینی مووچە و بودجەوە زانیاری ئاشکراکرد

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگەوە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەر دەدرێت. 

پاش کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا سیناریۆی لێبڕینی مووچە یەكلانەبوەتەوە، چونكە چاوەڕێی كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین و لەسەر بنەمای داهاتەكان بڕیاری دەدەین، وتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی لێبڕینی مووچە نەکراوە.

جوتیار عادل، ئەوەشی خستەڕوو کە هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم ئامادە دەکرێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگانەش، رایگەیاند، پابەندین بەوەی کە لە (25) ی هەموو مانگێک مووچە دابەش بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button