فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا

سوپای ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق ناکشێتەوە

لڤین:

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “زی ناشناڵ”ی بەریتانی، جەنراڵ كینیس ماكێنزی فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا و بەرپرس لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاندووە وای نابینم كە لە داهاتودا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە، ئەو ٢٥٠٠ سەربازە ئەمریكیەی لە عێراقدان رۆڵی راوێژكارییان هەیە نەك شەڕكەر.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی وڵاتەکەی و حکومەتی عێراق، فەرماندە سەربازیەکەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، پێشبینی ئەوە ناكەن گفتوگۆی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا ببێتە هۆی كشانەوەی گەورەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە.

سەبارەت بەو سەربازانەی وڵاتەكەیەتی كە ژمارەیان٣٥٠٠ سەربازە و لە ئەفغانستان دەكشێنەوە ئاشکرای کردووە، دوای دەرچونیان لەو وڵاتە بە ناوچەكەدا بڵاودەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button