پۆلیسی هەولێر دوو کەسی دەستگیرکرد بەچەکەوە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک

لڤین:

پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کە بەچەکەوە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک.

لە ڕآگەیاندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئاگادارکرانەوە بەبوونی کێشەیەک لە گەڕەکی ڕاپەڕین، دەست بەجێ تیمێک گەیشتە شوێنی ڕووداو توانرا (۲) تۆمەتبار دەستگیر بکرێت بەناوەکانی (ا. هـ. م.) و (هـ. هـ. م.)، کە بەچەکەوە هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێکلەسەر کێشەی قەرزداری”.

پۆلیسی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکردووەکە دوای دەستگیر کردنی دووکەسەکە دەستگیراوە بەسەر چەکێک لە جۆری کلاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا پیک اب هایلۆکس). ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوای دەستگیرکردنیان دووکەسەکە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button