قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌نزینخانه‌یه‌كی دا‌خست

لڤین:
به‌هۆی نەبوونی مۆڵەت و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌نزینخانه‌ی پاك-ی لەشاری سلێمانی دا‌خست.
ئه‌مڕۆ بابان ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگه‌یاند، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌نزینخانه‌ی پاك له شاڕێی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: “نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له به‌نزینخانه‌كاندا له‌كاتی روداوه نه‌خوازراوه‌كان مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاته‌دا له‌شوێنه‌كه‌ن دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ر شوێنیك سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی بكات ڕوبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێته‌وه”.
راشیگه‌یاند: یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی به‌نزینخانه‌ی پاك، نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردنه، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه بۆ هه‌ركه‌سێك به‌نیازبێت له شوێنێكدا كارێك ئه‌نجام بدات، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا مۆڵه‌تی تایبه‌ت به كاروپیشه‌كه‌ی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ربگرێت، پاشان ده‌توانێت كاری تێدا بكات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی قائیمقامیه‌ته‌وه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.