کەجەکە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

لڤین:
کەجەکە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دایەوە بۆ دیاریکردنی پارەیەک بۆ ئەو کەسانەی سێ سەرکردەی پەکەکە دەستگیر دەکەن یان زانیاریان لەسەر دەدەن.
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەنراوێکی لەبارەی بڕیاره‌کەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ دانانی بڕێک پارە بۆ دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی پەکەکەبڵاوکردەوە و دەڵێت ئەوە نه‌ك خه‌ڵاته بۆ دادگه‌ری به‌ڵكو به‌رتیله بۆ سیخوڕی.
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی کەجەکە دەڵێت: ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و دووپات كردنه‌وه‌ی دوای سێ ساڵ بڕیاری به بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه و سووربوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كێشه‌ی كورده و له هه‌مانكاتدا ده‌بێته هانده‌ر بۆ سیاسه‌تی جینۆسایدی فیزیكی و سیاسی كه دوژمنانی گه‌لی كورد.
ئەو بڕیارەی بە هه‌وڵێك بۆ بازرگانیكردن به خوێنی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه دەزانێت و دەشڵێت: ده‌یه‌وێت توركیا و ئه‌ردۆغان رازی بكات له سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانی له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بكات.
ئەو بەبیری هێناوەتەوە ئەو بڕیارە لە ساڵی 2018دا دەرکراوە دژی هەریەکە لە جەمیل بایک دوڕان کاڵکان و موراد قەرەیلان “له‌م بڕیاره‌دا به پشت به‌ستن به درۆ و چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌تی خه‌یاڵی داوا له خه‌ڵك ده‌كرێت كه گوایه سیخوڕی بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن”.
ئەوەشی شیکردووەتەوە “ئه‌مه‌ریكا به‌م بڕیاره‌ی خۆی ده‌یه‌وێت تۆوی سیخوڕی كردن بۆ بێگانه له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بچێنێت و ره‌وایه‌تی پێبدات و به‌م شێوه‌یه شیرازه‌ی كه‌لتووری و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگای كوردستان بشێوێنێت”.
کەجەکە داوای لە رای گشتی ئه‌مریكا و كورد کردووە “هه‌موو رێگایه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراتی بگرنه به‌ر و گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه له‌م بڕیاره و كرده‌وه‌كانی دی پاشگه‌ز بێته‌وه و چیدی گه‌لی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه تووشی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید نه‌كاته‌وه.”