كازمی سەپاندنی باجی بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا ڕاگرت

لڤین:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەپاندنی باجی بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا ڕاگرت.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق، لە زاری سەرچاوەیەکی ناو حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، “مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، نووسراوێکی وەزارەتی دارایی دەربارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا ڕاگرتووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێش چەند ڕۆژێک وه‌زاره‌تی دارایی لە ڕێگەی نوسراوێکەوە کە‌ لە 14ی ئەم مانگە دەرچووە، داوای لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردبوو، بگەڕێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە فەرمانبەران لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە (بنەڕەتی و دەرماڵەو ئیفادو هاندان) داواشکرابوو بڕیارەکە لەبەرواری 1ی نیسانی ئەمساڵەوە، جێبەجێبکرێت، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button