چەکدارانی داعش لە خانەقین هێرشیان کردە سەر هێزەئەمنیەکان

لڤین:
شه‌وی رابردوو له‌سنورهی خانه‌قین و ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، چه‌كدارانی داعش چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجامدا و چوار سه‌ربازی عێراقیش برینداربوون و ماڵی هاوڵاتیه‌كیش سوتا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای خانه‌قین ڕایگەیاند ، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی موشه‌كی جۆری هاونه‌وه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر گوندی ئیسلاحی سنوری قه‌زای خانه‌قین و زیان به‌یه‌كێك له ماڵه‌كان گه‌یشتوه.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە دواتر هێرشێك كرایه سه‌ر لیوای 19ی سوپا و گوندی (سه‌ید جراد)ی نزیك ناوچه‌ی حلوانی سنوری نێوان جه‌له‌ولا و خانه‌قین، سوتاندنی ماڵێك و كوشتنی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی لێكه‌وته‌وه.
دوای هێرشەکانی ئەو چەکدارانە هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته سنوری قه‌زای خانه‌قین پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش دروستبووه، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.