لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو سێ پێشنیاری هەیە

لڤین:

لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیارێکی بۆ پەسەند کردنی بودجەی 2021 بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئاشکرا کرد، پشت بە پڕۆژەیاسای بودجە ببەسترێت بۆ سێ ساڵی داهاتوو.

محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند ” ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و ئەنجامەکان پەسەند بکرێت و پێکهێنانی حکومەت ڕەنگە تا مانگی نیسان یان حوزەیرانی ساڵی داهاتوو دوا بکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستنی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو و بەو هۆیەش کاریگەری لەسەر میکانیزمی ئاڵوگۆڕ لە پارێزگا و وەزارەتەکان و پابەندبوونی بەڵێندەران دەبێت .”

ناوبراو وتیشی “سێ پێشنیار هەیە بۆ بەردەوامبوون لەمیکانیزمی جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو کەیەکەمیان بریتییە لەپەسەندکردنی داتاو حساباتی بودجەی 2021 بۆ بودجەی 2022 ، هاوکات پێشنیاری دووەمیش بریتیە لەپەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵ بۆ سێ ساڵی داهاتوو کەئەویش بۆچوونی جێگران و کوتلە سیاسییەکانە .”

توونیشیکردەوە “پێشنیاری سێیەم دانانی میکانیزمی 1/12 ئاڵوگۆڕە بە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی لەسەر بنەمای بودجەی 2021 ئەگەر یاسای بودجەی 2022 بە هەر هۆکارێک بێت نەتوانرێت دابنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button