ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزییەوە

لڤین:
ئەمڕۆ نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 66 دۆلارە.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 15 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 62 دۆلار و 23 سەنتە، ئەم نرخەش بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.