بارەگای بارزانی فەرمانێک بۆ میدیاکانی حزبەکەی دەردەکات

لڤین:

بارەگای بارزانی لە بارەی شەڕە جنێوی نێو میدیاکانی حزبەکەی هاتە دەنگ و فەرمانیان پێدەکات ڕەچاوی بەھا و پڕەنسیپ و بنەماکانی ڕەوشتبەرزی بکرێت و هەڕەشە لەوانەش دەکات پابەند نەبن.

بارەگای بارزانی راگەیەیندراوێکی لەبارەی “جنێودان و بەکارھێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بڵاوکردەوە و دەڵێت: ماوەیەکە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا لە ئارادایە.

بارەگای سەرۆکی پارتی ئەوەشی راگەیاندووە “سەرۆک بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە کە پێویستە لە چاڵاکی و کاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەھا و پڕەنسیپ و بنەماکانی ڕەوشتبەرزی بکرێت و ئامانجی سەرەکیی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بێت”.

بارەگای بارزانی ئاشکراشیکردووە “ھەر بەپێی ئەو فەرمانە ھەر ئۆرگانێکی پارتی پابەندی بەھا و ئامانجەکانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەکان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکرێت”.

ئەوەشی رەتکردووەتەوە خۆی بەمەرجەع بزانێت و دەڵیت “سەرۆک بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داھاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی ھەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button