گژوگیای فڕۆکەخانەی سلێمانی دەفرۆشرێت

لڤین:

لە ئاگاداری نامەیەکدا كە واژۆی تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەسەرە، فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا گژوگیای ناو فڕۆكەخانە بە ئاژەڵداران دەفرۆشێت.

لە بەشێکی تری ئاگاداری نامەکەدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ دوایین وادەیە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فڕۆكەخانەی سلێمانی گژوگیای ناو فڕۆكەخانە دەفرۆشێت بە ئاژەڵداران.

لە کۆتایدا فڕۆكەخانەی سلێمانی داوا لە ئارەزوومەندان دەکات بڕی ( ٢ ملیۆن ) دینار وەك بارمتە دابنێن تا مانگی حوزەیران تا كاتی پێگەیشتنی گژو گیایەكە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button