قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و ئێران درێژکرایەوە

لڤین: زانکۆسەردار

لەهەوڵێکدا ئاژانسی هەواڵی مهری ئێرانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمنەبۆتەوە، بڕیاردراوە قەدەغەی هاتوچۆکردن لە دەروازەی باشماخ تاوەکو ( ١٥) رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە، هەروەها هاتووچۆی بازرگانی لە سنوورەکە بەردەوام دەبێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ورمێ و کرماشان لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، هیچیان بە بەرپرسانی ئەو دەروازانە رانەگەیاندووە و پێدەچێت کە لەو دەروازانەش قەدەغەی هاتوچۆ درێژ کرابێتەوە.

حکومەتی ئێران لە ٢١ / ٢ / ٢٠٢١ ـەوە هاتووچۆکردنی گەشتیاری لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button