عەلی حەمەصاڵح

بەناوی کۆمپانیا و پشکنینی کۆرۆناوە لەخاڵە سنوریەکان ملیۆنان دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگرێت بەبێ سودی تەندروستی

لڤین:

عەلی حەمەصاڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە، بەناوی کۆمپانیاو و پشکنینی کۆرۆناوە لەخاڵە سنوریەکان ملیۆنان دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگرێت بەبێ سودی تەندروستی.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئیبراھیم خەلیل، ھەر ھاوڵاتیەک یان شۆفێری بارھەڵگر لە تورکیا دەگەڕێتەوە ، سەرەتا ١٠٠ دۆلار وەردەگیرا، دواتر کرا بە ٦٠ دۆلارو ئێستاش ٥٠ دۆلار! بۆ ھەر پشکنینێکی کۆرۆنا وەردەگیرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، بۆ ئێران نرخی پشکنین٦٠ ھەزارە.

ئەندامەکەی پەرلەان ئاماژەی بەوەداوە کە، لە پەروێزخان تەنیا بۆ گەشتیاران دەکرێت و بۆ شۆفێری بارھەڵگرناکرێت! بۆ ھەردوو سەر وەردەگیرێت، ئەمڕۆ بڕۆ ٦٠ ھەزار و سبەی بگەڕێوە ٦٠ ھەزاری دیکەت لێوەردەگیرێت.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، -لێکۆڵینەوە بکرێت بزاندرێت سودی زانستی ئەم پشکنینە چیە؟

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەڕێزان لە ئەنجومەنی وەزیران

بەناوی کۆمپانیاو و پشکنینی کۆرۆناوە لەخاڵە سنوریەکان ملیۆنان دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگرێت بەبێ سودی تەندروستی..

یەک: ئیبراھیم خەلیل، ھەر ھاوڵاتیەک یان شۆفێری بارھەڵگر لە تورکیا دەگەڕێتەوە ، سەرەتا ١٠٠ دۆلار وەردەگیرا، دواتر کرا بە ٦٠ دۆلارو ئێستاش ٥٠ دۆلار! بۆ ھەر پشکنینێکی کۆرۆنا وەردەگیرێت.. مانگانە بە گەشتیارو بارھەڵگرەوە نزیکەی ١٥٠ ھەزار پشکنین دەکرێت.. کە بۆ شەش مانگ نزیکەی ٤٥ ملیۆن دۆلارە داھاتە.. دراوە بە کۆمپانیای بارکۆ فارما..

لەکاتێکدا کۆمپانیا ھەبوە بە ١٠ دۆلار کەمتر دەیکرد!! بەڵام بەبێ ھیچ کێبرکێیەک بە زۆرترین نرخ درا!!

دوو: بۆ ئێران نرخی پشکنین٦٠ ھەزارە..

لە پەروێزخان تەنیا بۆ گەشتیاران دەکرێت و بۆ شۆفێری بارھەڵگرناکرێت! بۆ ھەردوو سەر وەردەگیرێت، ئەمڕۆ بڕۆ ٦٠ ھەزار و سبەی بگەڕێوە ٦٠ ھەزاری دیکەت لێوەردەگیرێت..

بەھاوبەشی کۆمپانیاو و حکومەت دەیکەن..

بەڵام بەرپرسان دەڵێن: تائێستا دیار نیە چەندی بۆ کێیە؟

لە باشماخ جیاوازە لە پەوێزخان، بۆ شۆفێری بارھەڵگریش پشکنین دەکرێت.. نرخ ھەر ٦٠ ھەزارە..

بارھەڵگریش پشکنینی بۆ دەکرێت کۆمپانیای ڕەزگە پشکنینی بۆ دەکات، بەڵام گەشتیار حکومەت دەیکات!

ئەنجام:

لە نێوان خاڵە سنوریەکاندا بێ پلانی و جیاوازی زۆر ھەیە..

پاش گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشک، دەرکەوت نەک سودی نیە ئەم پشکنینە، بگرە ڕەنگە زیانیشی ھەبێت..

ئەم بڕە پارەیە چەندین ملیۆن دۆلاری مانگانەیەو بە شێوەی قۆرخکاری بۆ چەند کۆمپانیایەک وەردەگیرێت..

ئەو ھاوڵاتیە کۆرۆنای ھەبێت یانا نا، دێتە ناو کوردستان و تێکەڵاوی خەڵک دەبێت!!

دەڵێن: ئەگەر کۆرۆنات بوو بە نامەیەک ئاگادارت دەکەینەوە، دوای دوو ڕۆژ!!! دوای تێکەڵاوبوون لەگەڵ سەدان کەس!! دوای دوو ڕۆژ تووشبوی خۆی ھەست بە نیشانە دەکات!!

چەندین کەس گەڕاونەتەوەو ھیچ نامەیەکیان بۆ نەھاتوەو دوای ماوەیەک کۆرۆناش بون!!!

ئەگەر کەسێک کۆرۆناشی نەبێت، ئەگەری زۆر بەھێز ئەوەیە بەھۆی ئەم قەرەباڵخیەوە تووش ببێت..

ئەم پرۆسە تەنیا بۆ قازانجی چەند کۆمپانیایەکە..

ئێستا تورکیاو ئێران بۆ ھەرێم مەترسیدارترنین، چونکە ژمارەی تووشبوان بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان لە ھەرێمی کوردستان زیاترە تاوەکو تورکیاو ئێران!!..

داواکارم

-لێکۆڵینەوە بکرێت بزاندرێت سودی زانستی ئەم پشکنینە چیە؟

-ئەگەر ئەم پشکنینە پێویستە بە نرخی تێچوو، بەو ڕێگا خێرایەی کە لە ١٠ خولەکدا ئەنجام دەردەچێت حکومەت خۆی بیکات..



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button