مەرجەعێکی بچکۆلە

مەرجەعێکی بێ موراجەعە بۆی تازەنییە کەناتوانێت ببێتە مەرجەع بەڵام ڕەنگە یەکەم جاری بێت لەدەمی ژنیکی ئازاوە بیبیستێت، حەتمەن ئازار بەخشە ھەر چەند مانگ جارێک وێنەی بچوکی خۆت نیشانبدەن ، چونکە ئەوانەی کەفویان تێکردویت شتێکیتریان لەخەیاڵتدا زەرع کردووە.

دیسان فوو تێکردنەکەش تازە نییە، چونکە میزەڵانێکمان بینی کەحسابی بۆ ڕای یەک بەشەر نەئەکرد کەچی بە چیلکەیەکی دان پاککردنەوە گەڕایەوە قاوغە ئەسڵیەکەی و سەرگەردانی بۆ میللەتێکیش دروستکرد.

موھیم ئەوەنییە لەخەیاڵتدا چ وێنەیەکت بۆ خۆت دروستکردووە وەک ئەو کرمەی بەدڵۆپێک کحول لەئاوێنەدا خۆی وەک مارەبینێت، ئازادیت خۆت وەک مار ببینیت بەڵام ڕاستیەکەی ئەو کرمەیە کە ئێمە ئەیبینین نەک مار، بۆیە ئەصڵ تۆ ئەوەیت کە ناوبەناو بیرتەخرێتەوە، وەجاغەکەشت بۆنێکی ناخۆشی ھەیە نەک وەڵام.


رێکەوت زەکی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button