دۆخی دەستیگركراوەكانی بادینان تاكو دێت بەرەو خراپی دەچێت

لڤین:

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی کوردستان/ عێراق، لە بانگەوازێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنن، ئێمە كۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەكانی خەڵکی کوردستان نامه‌یه‌كی كراوه‌ ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جیبه‌جێكردن و دادوه‌ری دەكەين، جگه‌ له‌ داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسانی پارێزگای دهۆك، لێره‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی خراپی رەوشی تەندروستی و ناشیاوی شوێنی بەندكردنی زیندانیانی بادینان داواكارییه‌كانی دیكه‌ ده‌هێنینه‌وه‌ یاد چونكه‌ دۆخی دەستیگركراوەكان تاكو دێت بەرەو خراپی دەچێت و خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و کاغەزیان لێ قەدەغەکردون.

لە بەشێکی تری بانگەوازەکەدا هاتووە، دواین راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ كە ئاماژەی بەوەكردووە زیندانی هەولێر وەها دروستکراوە کە جێی 900 گیراوی تیادا ببێتەوە بەڵام 1957 گیراوی تیادایە، كە 3 گیراو لەو زیندانەدا بەهۆی نەخۆشییەوە مردوون بەبێ ئەوەی چارەسەرییەکی ئەوتۆی تەندروستی بۆ نەخۆشییەکانیان بکرێت راستی ناوەرۆكی راگەیانراوەكەمان دەسەلمێنێت.

دەقی بانگەوازەکە:

بانگه‌واز و ڕوونکردنەوە

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری

داواكاری گشتی

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

رێكخراو و ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

كونسوڵخانه‌ و دیبلۆماتكاران له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی

رای گشتی

ئێمە كۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەكانی خەڵکی کوردستان نامه‌یه‌كی كراوه‌ ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جیبه‌جێكردن و دادوه‌ری دەكەين، جگه‌ له‌ داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسانی پارێزگای دهۆك، لێره‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی خراپی رەوشی تەندروستی و ناشیاوی شوێنی بەندكردنی زیندانیانی بادینان داواكارییه‌كانی دیكه‌ ده‌هێنینه‌وه‌ یاد چونكه‌ دۆخی دەستیگركراوەكان تاكو دێت بەرەو خراپی دەچێت و خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و کاغەزیان لێ قەدەغەکردون.

دەستگیركراوەكانی بادینان لە لە شوباتی ئەمساڵدا لە ژینگه‌یه‌كی پڕ ترس و تۆقاندن دادگای كراون و زیندانی كراون ، له‌ كاتێكدا ده‌ستووری هەمیشەیی عێراق له‌ مادده‌كانی 37 و 39 و 42 و 46 زامنی ئازادییه‌كان، كاری رۆژنامه‌وانی، خۆپیشاندان، كردووه‌. به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بە پێچەوانەی دەستور و یاسا مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووس و چالاكوانان و هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان دەكات.

دواین راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ كە ئاماژەی بەوەكردووە زیندانی هەولێر وەها دروستکراوە کە جێی 900 گیراوی تیادا ببێتەوە بەڵام 1957 گیراوی تیادایە، كە 3 گیراو لەو زیندانەدا بەهۆی نەخۆشییەوە مردوون بەبێ ئەوەی چارەسەرییەکی ئەوتۆی تەندروستی بۆ نەخۆشییەکانیان بکرێت راستی ناوەرۆكی راگەیانراوەكەمان دەسەلمێنێت

بۆیه‌ ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین:

1 – كۆتایی بەبێ بەشکردن لە مافی بینینی پارێزەرەكانیان بهێنرێت ، کە بە پێ (اصول محاكمات جزائیە)ی دەبێت پارێزەرەکان لەگەڵیان بن و ئاگاداری دواین گۆرانكارییەكان بن.

2 – بارودۆخی دادگایی تێهەڵچونەوە کۆنترۆڵی حیزب بەسەر دەسەڵاتی دادوەری رەتدەكەینەوە و داوا لە دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوە دەكەین سەربەخۆیانە بریار بدەن و لەبەرانبەر ئامانجێكی سیاسی بڕیار نادەن.

3 – ناوەڕۆکی راپۆرتی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان دوای دیداری زیندانیان بۆ رای گشتی بڵاو بكرێتەوە.

٤-زیندانیکراوەکان مافی پەیوەندی و دیداری کەسو کاریان هەبێت.

٥- ڕەوشی تەندروستی و شۆێنی مانەوەیان لەبەرچاوبگیرێت و بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوە. تەندروستی هەندێکیان خراپە بەهۆی پیسی و قەرەباڵغی ژووری زیندانەکان تەنانەت هەندێکیان تووشی نەخۆشی پێست بوونە.

بەهیوای زوو بەنگەوە هاتنی مافی دەستگیرکراوەکان.

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی کوردستان/ عێراق



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button