دانەغاز بەشێکی تری لە شایستە داراییەكانی لە حکومەتی هەرێم وەرگرت

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا (پاتریك ئاڵمان وارد) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای كردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە كۆمپانیای پێرل پترۆڵیۆم بڕی ١٥١ ملیۆن دۆلاری لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووە، وەك شایستە داراییەكانیان لەبری فرۆشتنی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بەیاننامەیەكەیدا رایگەیاندووە، كۆمپانیاكەیان خاوەنی لەسەدا ٣٥ پشكەكانی كۆمپانیای پێرل پترۆڵیۆمە، بۆیە لەو ١٥١ ملیۆن دۆلارەی كە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە بڕی ٥٣ ملیۆن دۆلاری بەردەكەوێت.

پاتریك ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان شایستە داراییەكانیای كۆمپانیای دانەغاز بەتەواوی و لە كاتی خۆیدا خەرجكردووە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خۆشحاڵین بەو سەركەوتنانەی كە لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان بەدەستمان هێناوە، ئەوەش كاردانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر زیادبوونی قازانجەكانمان، پێشبینیش دەكەین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا پاكتاوی تەواوی شایستە داراییەكانمان بكرێت كە لای حكومەتی هەرێمەو لەدانەوەی دواكەوتووە.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، كۆمپانیای دانەغاز لەسێ‌ مانگی یەكەمی ٢٠٢١ دا بەرهەمهێنانی غازی لەهەرێمی كوردستان لەسەدا ١٢ بەرزكردۆتەوەو گەیشتۆتە ٤٣٩ ملیۆن پێ‌ سێجا لە رۆژێكدا، هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ٣٥ هەزارو ٣٠٠ بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزكردۆتەوە، كە بەراورد بەهەمان سێ‌ مانگی ساڵی رابردوو لەسەدا ٩ زیادیكردووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button