داواى رونكردنه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستى سلێمانى ده‌كرێت

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتى، ڕایگەیاندووە سه‌رچاوه‌یه‌ك چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی واسیته‌و واسیته‌كاری بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ سلێمانی بۆ ئه‌وان ئاشكراكردوه‌ و باسى له‌وه‌كردوه‌ كه‌ به‌رپرسانی باڵای ته‌ندروستی له‌ رێگه‌ی هۆبه‌ی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كانه‌وه‌ به‌واسیته‌ ڤاكسینیان داوه‌ته‌ چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی تێدایه‌.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمه‌ وه‌كو تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی سه‌ركۆنه‌ی ره‌فتارێكی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌ین، داواش ده‌كه‌ین كه‌ د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بدات.

لە کۆتایدا تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتى، داوادەکەن به‌ یه‌كسانی ‌و به‌بێ جیاوازیی ‌و واسیته‌كاری ڤاكسینی كۆرۆنا به‌پێی رێنمایی روون بدرێت به‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌ پێویستیان پێیه‌تى.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button