سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی داوایەک لە خاوەن ئاژەڵەکان دەکات

لڤین:

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەى خاوە‌ن مە‌ڕو وماڵاتەکانی کردوە ڕایگەیاندووە بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مسال و  ووشكە‌ ساڵییە‌وە‌ گژوگیایە‌كی زۆر  لە‌ ناوپاركی  هە‌واری شار بونی هە‌یە‌  وە‌پیوستی بە‌ڕنین وبڕین هە‌یە‌.

هەروەها شارەوانی ئاماژەی بەوە داوە کە داوا دەکات گژوگیای ناوپارکى هەوارى شار ببڕن وە‌سودی لێبینن  بۆئاژە‌ڵە‌كانیان.

سەبارەت بە چۆنیەتی ڕەزامەندی وەرگرتنی شارەوانی بۆ بڕینی گژ و گیاکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هە‌ركە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات وئاژە‌ڵە‌  دە‌توانیت سە‌ردانی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار بكات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی  سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن (مە‌ڕو وماڵات كان )دە‌كات

بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مسال و  ووشكە‌ ساڵییە‌وە‌ گژوگیایە‌كی زۆر  لە‌ ناوپاركی  هە‌واری شار بونی هە‌یە‌  وە‌پیوستی بە‌ڕنین وبڕین هە‌یە‌.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی  ئاگاداری خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان دە‌كات  كە‌دە‌توانن  بە‌بێ بە‌رامبە‌ر  ئە‌و گژوگیایانە‌  ببڕن وە‌سودی لێبینن  بۆئاژە‌ڵە‌كانیان.

هە‌ركە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو مالات وئاژە‌ڵە‌  دە‌توانیت سە‌ردانی (بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری) شار بكات.

لە‌ناوپاركی هە‌واری شار  بە‌مە‌بە‌ستی دیاریكردنی چە‌ندشوێنك( لە‌ناوپاركە‌كە‌دا )وە‌ گژوگیاكە‌ی بڕنیت وبیبڕیت و بیگوازیتە‌وە‌  بۆشوینی خۆی  تە‌نها لە‌ماوە‌ی یە‌ك هە‌فتە‌دا

راگە‌یاندنی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی

 ١٩\٤\٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button