داوا دەکرێت کوشتنی ژنان ڕاگیرێت

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکەی دەست ( لڤین ) کەوتووە بە هۆی ڕووداوەکانى کوشتن و خۆکوشتنى ژنان لە هەرێمى کوردستان کۆمەڵی ڕێکخراو کەسایەتی و ڕۆژنامەنووسی دیاری هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەى سەرۆک و جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن ژن کوشتن لە هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکە نمونەی ئەو ژنەی شاری هەولێر دێنەوە کە لەلایەن مێردەکەی و سێ برای مێردەکەی لەناو ماڵی باوکی و بەبەرچاوی دایک و براکەیەوە کوژرا و دەڵێن کوشتنى زارا وەک زۆربەی کوشتنەکانی تر ئەو واقیعە تاڵە دەردەخات کە لەم کۆمەڵگایەدا ژنان ژیان و کەرامەتیان پارێزراو نیە.

سەبارەت بەوکەسانەی کە بە کوشتنی ژنان تۆمەتبار دەکرێن لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو کەسانەی بەشدار و بکەری هەرجۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژین بەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە، بەسزاى خۆیان بگەیەندرێن.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ بەڕێز/ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ بەڕێز/ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

”کوشتنی ژنان ڕاگرن”

تەنها لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ ژن کوژراون لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە، دیاریش نیە چەند ژنی تر لەژێر هەڕەشەدان و چەند ژنی دیکەش کوژراون و کوشتنەکەیان بە شاردراوەیی ماوەتەوە.

کوشتنی زاراش بووە ئەڵقەیەکی تری زنجیرەی درێژی کوشتن بە بیانوی شەرەف، زارا کە لەلایەن هاوسەری پێشووی لە ڕۆژی (١٦/٤/٢٠٢١) کوژرا، پێشتر لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا هاوسەرگیری پێکراوە و دواتریش هاوسەرەکەی مامەڵەی خراپ بووە لەگەڵیدا، لەو قۆناغەشدا کەس بە دەنگیەوە نەچووە و کاتێکیش داوای جیابوونەوەی کردووە هاوسەرەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە و بەداخەوە هەڕەشەکەشی جێبەجێکرد.

ئەم کوشتنەی زارا وەک زۆربەی کوشتنەکانی تر ئەو واقیعە تاڵە دەردەخات کە لەم کۆمەڵگایەدا ژنان ژیان و کەرامەتیان پارێزراو نیە، هێشتا بکوژان لەو قەناعەتەدان کە دەتوانن بێ سزادان لە تاوانەکانیان دەربچن.

ئێمە وەک ئەو ڕێکخراو و کەسایەتیانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە لەو باوەڕەداین کوشتنی زارا و زاراکانی تر، ئاماژەی ڕاستەقینەی ئەو مەترسیە گەورەیەیە کە لەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگه هەیە بە تایبەت ژنان و منداڵان.

ساڵانێکە ڕێکخراوەکان داوا و فشارەکانیان بە ئاڕاستەی دەستگیرکردن و سزادانی بکوژان دەکەن، داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی ناچار بە هاوسەرگیری دەکەن، بەڵام کارەساتەکانی کوشتنی ژنان هەر بەردەوامە.

نیگەران و توڕەین لەم بارودۆخە سەختەی ژیانی تاکەکان بە تایبەتی ژنان و بە ئەرکی حکومەتی دەزانین کە:

1- دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە کوشتنی ژنێک یان کچێک.

2- بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و جێبەجێکردنی یاساکان.

3- پشتگیری کردن ئەو ڕێکخراو و دام و دەزگایانەی کە کار لەسەر هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە دەکەن و ئامانجیانە کە توندوتیژی و کوشتن کەم ببێتەوە.

4- گرنگیدان و بەهەندوەرگرتنی دۆسیەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە و بەهێزکردن و پشتگیری کردنی خانەکانی داڵدەدانی ژنان و باشکردنی میکانیزمەکانی داڵدەدان و وەرگرتنەوەی ئافرەتان.

5- بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی بەشدار و بکەری هەرجۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژین بەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە.

ڕێکخراو و کەسایەتیەکان:

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO

ناز هۆشیار ئەحمەد- UNFPA

سۆزان عارف- ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان

بەهار منزیر- ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO

سەنتەری میترۆ

ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

ڕێکخراوی WOLA

ڕێکخراوی ئاسودە

د. چۆمان هەردی- بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان

دڵپاک تاهیر- بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی پۆلیتەکنیک

د. لاسک ئەرسەلان بایز – سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی

ڕازاو محمود فەرەج- ڕێکخراوی ئازادبوون

ڕێکخراوی بەندی ١٩

گوڵستان سعید محمد- ئەندامی پەرلەمان

ڕێکخراوی وادی

دڵسۆز شەفیق – ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

ڕێکخراوی هۆشداری و گەشەپێدان

سۆز عبدالقادر- ڕێکخراوی مۆر بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ناتوندوتیژی

ڕێکخراوی ڕاسان

فەزیلە ابراهیم صالح- ڕێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کوردستان

ئاواز سەلیم عبدلله- سەرۆکی لقی عێراق- کوردستان یەکێتی نێودەوڵەتی ژنانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن

محمد شیراز تالەبانی- پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتن

گەشە دارا حەفید

کۆچەر عزیز فتاح – ڕاگەیاندنکار

د. نازەنین عوسمان- مامۆستای زانکۆ

تریشکۆ کەریم حسن

ئەڤین نەسرین- ڕاگەیاندنکار

سۆران نەقشبەندی

ڕێناس ئەحمەد کەریم- DMCR

گمۆ محمد عبدالواحد

نیشتیمان کمال ابراهیم- چالاکوان

شنا فائق – ڕۆژنامەنوس

سۆزان شەهاب نوری


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button