سەلاحەدین بەهادین لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکگرتوو بێدەنگی شکاند

لڤین:

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکگرتوو کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە ڕایگەیاندووە بەڵێ شتێكی ئاساییە و هەندێ رای جیاواز و گرفت هەبووە لەسەر لائیحە و پێكهاتەی ئەنجومەنی شورای گشتی یەكگرتوو.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بەڵێ شتێكی ئاساییە و هەندێ رای جیاواز و گرفت هەبووە لەسەر لائیحە و پێكهاتەی ئەنجومەنی شورای گشتی یەكگرتوو، ماوەیەكی خایاند و چەندین رێگە گیرایە بەر بۆ چارەسەری تا گەیشتە ئەوەی دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتوو یەكلایی كردەوە و كۆتایی پێ هێنا.

دەقی رونكردنەوەكە
رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لەم رۆژانەدا بەمەبەستێكی گوماناویی‌و دووبەرەكی نانەوە لە ناو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هەندێ لە میدیاكان بابەتێكیان وروژاندووە گوایە ئەمینداری گشتی ستەمی كردووە لە ئەندامێكی حزب و یەكگرتوو لە لێواری دوو لەت بووندای.
ئێمە جەخت دەكەینەوە كە تۆكمەیی ریزەكانی یەكگرتوو و متمانەی پۆڵاینی ئۆرگانەكان و دەزگاكان بە ئەمیندار و سەركردایەتی خۆیان هەردەم ئەو جۆرە خەونانە بە نەزۆك دەهێڵێتەوە.
سەبارەت بەم بابەتەش بەڵێ شتێكی ئاساییە و هەندێ رای جیاواز و گرفت هەبووە لەسەر لائیحە و پێكهاتەی ئەنجومەنی شورای گشتی یەكگرتوو، ماوەیەكی خایاند و چەندین رێگە گیرایە بەر بۆ چارەسەری تا گەیشتە ئەوەی دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتوو یەكلایی كردەوە و كۆتایی پێ هێنا.
سروشتیە كە بەرێز (د. عومەر محەممەد) كە بەركەوتەی بڕیارەكە بوو، پێ ناخۆش بوونی خۆی دەربڕێ و سكاڵا بەرزبكاتەوە و دەنگ هەڵبڕێ.. بەڵام لە لەكۆتایی هەركێشیەك دا پەیرە و پرۆگرامی حزب دادوەرە و بڕیاری دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتوو یەكلایی كەرەوەیە..
جا دروستكردنی چیرۆك لەسەر ئەم بابەتەو تۆمەت بەخشینەوە لەسەری جگە لە پەشیمانی و كەشف بوونی رەگ و دەماری ناحەزان هیچی تری لێ ناكەوێتەوە.
بەڕێز ئەمینداری گشتی بەپێی پەیرەوی ناوخۆ سەرپەرشتیارو كەسی یەكەمی حزبەو ئەركی خۆیەتی ریعایەتی هەموو ئەندام و دەڤەر و هاوسەنگیەك بكات.. سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنە و بڕیارەكانی دەستەی چاودێری و سەركردایەتی لە رێگەی ئەوەوە ئەنجام ئەدرێ. ئەوەی كراوە چارەسەری لائحی و پەیرەویە و هیچ نهێنیەكی تێدا نیە تا هەندێ كەس بیانەوێ خۆراكی میدیایی و كاسبی بەسەرەوە بكەن .
ئەولەویەتی خولی هەشتەم لە كۆنگرەی هەشتەم دیاری كراوە كە تۆكمەیی و هەستانەوەی ناوخۆ و ئاسایش و شكۆی یەكگرتوو و یەكڕیزی یەكگرتوویی یەكگرتوو ستراتیژی قۆناغەكەیە ..
نوسینگەی ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
٢٠٢١/٤/١٨

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button